سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی دەکات
ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی کرد.
لە دیدارەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و ناوچەکە و هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی سوریا و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا تاووتوی کرا.
جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کە لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکانی سوریادا بێت .