پارێزگارى هه‌ولێر: له سنوورى شارى هه‌ولێر 10 بیرى ئاو نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و 3 بیرى نوێش لێده‌درێت
پارێزگارى هه‌ولێر لە چوارچێوەی چاره‌سه‌ركردنى گرفتى كه‌م ئاوى و چاككردنه‌وه و لێدانى بیرى ئاو، چەند پڕۆژەیەکی نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانی بیری ئاوی لە ناحیەی قوشتەپە بەسەر کردەوە.
له راگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر كه ئه‌مرۆ شه‌ممه 10-7-2021، بڵاويكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك تێیدا هاتووە: “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه ١٩ی٧ی٢٠٢١، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى هه‌ولێر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار، لە چوارچێوەی چاره‌سه‌ركردنى گرفتى كه‌م ئاوى و چاككردنه‌وه و لێدانى بیرى ئاو، بەمەبەستی له‌نزيكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، له قوشته‌په چەند پڕۆژەیەکی نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانی بیری ئاوی بەسەرکردەوە”.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه، “له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى كه‌م ئاوى له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورێکى عه‌مه‌لیات له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستنیشانكردنى گرفتەکانى كه‌م ئاوى، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ده‌ستكرا به‌نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانى چه‌ندین بیری ئاو له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، لهنێویشياندا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 10 بیر و لێدانى 3 بیرى نوێ له قوشته‌په كه به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن گروپى گه‌لیاوه ئه‌ركه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ”.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی كراوه بۆ کێشەی کەمی ئاوی له ناحیەی قوشته‌په لەو چەند ڕۆژەی داهاتوو كێشه‌ى كه‌م ئاوى به كۆتا دێت.