ڤالا فه‌ريد : وه‌زيره‌كانى حكومه‌ت له‌كۆى 2 هه‌زار پرسيارى په‌رله‌مانتاران 1782 يان وڵام داوه‌ته‌وه

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له دوو ساڵی رابردوودا، په‌رله‌مانتاران دوو هه‌زار پرسیاریان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه و وه‌زیره‌كانیش وه‌ڵامی 1782 پرسیاریان داوه‌ته‌وه.
ڤالا فه‌رید راشيگه‌ياند: هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدا هه‌یه. سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام فه‌رمانیكردووه، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به شه‌فافی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه.
وه‌زيرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و هه‌ماهه‌نگى گوتيشی: ئه‌ركی په‌رله‌مان یاسادانان و ئه‌ركی حكومه‌ت جێبه‌جێكردنه. له 2 ساڵی رابردوودا حكومه‌ت 15 پڕۆژه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنیان.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی یاسادانان رۆڵی خۆی بگێڕێت و چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر كاروباری حكومه‌ته‌وه.
س: K24