وەزارەتی دارایی دوایین خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزه‌يرانى راگەیاند

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  سبه‌ى سێ وه‌زاره‌تى تر مووچه‌ وه‌رده‌گرن و سێشەممەش مووچە دابەشکردنی ئەم مانگە تەواو دەبێت.
به‌پێ ى زانيارييه‌كانى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ دواين خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌مشێوه‌يه‌ ده‌بێت كه‌ سبەینێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە میکانیزمی لێبڕینی ٪21 دابەشدەکرێت.
له‌خشته‌ كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دياريكراوه‌ كه‌ رۆژی دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممەش كه‌ دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچە دەبێت بڕیارە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشبکرێت.
Back to top button