سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات
ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربی ) و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بکات .