میدیای یه‌كێتی: به‌ گومانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی تیمی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌گۆڕدرێت

 

 

ميدياكانى يه‌كێتی كه‌ به‌ میدیای نزیك له‌ بافل تاڵه‌بانی ده‌ناسرێن رایانگه‌یاند كه‌  تیمی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت و قاچاخچێتی ڕادەگیرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌ له‌ میدیا فه‌رمیه‌كانی ئه‌و حزبه‌ به‌ سه‌رۆك ناوی ده‌برێت رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو تیمه‌كه‌ی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بگۆڕدێت چونكه‌ ئه‌و تیمه‌ سه‌رپه‌رشتی گه‌نده‌ڵیه‌كان چه‌ند باندێكیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه‌  به‌ فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاردراوه‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و تیمانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ دروست بوونی دۆخی ئالۆزی نێو یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و به‌رگومانی گه‌نده‌ڵ له‌ رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌  به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایانكردووه‌

 

Back to top button