لیستێكی دیكهی دابهشكردنی مووچه راگهیاندرا
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی هەریەک لە وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان خشتەی تەواوی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە کە لەم هەفتەیەدا مووچە وەردەگرن و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی هەریەکە لە وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە رۆژی 13ی تەمموز دواین شوێن خانەنشینانی شارستانی مووچەکانیان وەردەگرن و دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت.