سهرۆكی حكوومهتی ههرێم 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن – سلێمانی تەرخان كرد
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی چوار ملیار دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی تەرخان كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ـی تەمووز، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردووەتەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی سێ ملیار و 850 ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.
باس لەوەش كراوە، بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی سێ ملیار و 850 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی (پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی)، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی 200 تا 250 ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پڕۆژەكە خەرج بكرێت.
ڕوون كراوەتەوە، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.