وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له باره‌ی “سیحر و جادوو و نوشته” داوایه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بە نووسراوی فەرمی جەخت لەسەر قەدەغە کردنی دیاردەی نوشتە و سیحر و جادوو و جۆرەکانی دەکاتەوە.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه بۆ نه‌هێشتن و قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی نووشته و جادوو و ده‌ركردنی جن له له‌شی مرۆڤ، كه به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ئێستا ئه‌و دیاردانه روویان له زیاد بوون كردووه.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وێڕای ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی تایبه‌ت به رووبه‌روونه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه، ئه‌وقاف نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستنیشانكردووه.