سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی تازەی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١١ـی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە رۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی تازەی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کە رۆبێرت والەر کونسوڵی پێشوی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادە بوو، بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی تازەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ولاتەکەی خوازیاری هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکڕیزە و، ئەمەریکا هەردەم ڕێزی بۆ ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبووە و ، ڕاشیگەیاند کە ئەمەریکا بە نیگەرانییەوە سەیری تەحەدیاتی سیاسی و ئەمنیی بەردەم عێراق دەکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پڕەنسیپەکانی پێکەوەژیان و ئازادی و یەکسانیخوازی کرایەوە وەک زەمینەیەک بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی پێشووی ئەمەریکای لە هەولێر کرد و هاوکاتیش هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی ئەمەریکا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

11

Back to top button