بەردەڕەش : حكومه‌تى هه‌رێم 31 ملیۆن دینارى بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری قه‌زاكه‌ خه‌رج كرد .

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بایەخدان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دروستكردنی شەقام، بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی 31 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی قەزای  بەردەڕەش.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە په‌ڕه‌ى فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) راى گه‌ياند: “بە گوێرەی نووسراوی ژمارە ( 6479) كە واژۆی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەردەڕەش، بڕیار درا بە خەرجكردنی بڕی 31 ملیۆن دینار بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانییەكە”.

Back to top button