وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌باره‌ى گه‌يشتنى 200 مليار ديناره‌كه‌ى به‌غدا ده‌دات
وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند: به‌غدا 200 مليار ديناره‌كه‌ى خسته سه‌ر ئه‌ژمارى وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له‌ڕاگەیاندراوێكدا كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵايكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك، وەزارەتی دارایی و ئابوورى رايگه‌ياند :” ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکەمین بڕە پاره لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.