لێژنهی سامانی سروشتیییەکان: ئەم هەفتەیە نرخی بهنزین دادەبەزێت
جێگری سهرۆکی لێژنهی سامانی سروشتیییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند چەند رۆژی داهاتوو بەشێک لە باج و رسوماتی سەر کۆمپانیاکانی هێنانی بەنزین هەڵدەگیرێن و قۆرخکاری لە هێنانی بۆ کۆمپانیاکان نەمێنێت و چاوەڕوان دەکرێت بەوهۆیەوە نرخی بەنزین لەم هەفتەیەوە دابەزێت.
گولیزار رهشید سندی، جێگری سهرۆکی لێژنهی سامانی سروشتیییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەنیازە لە رێگەی چەند بڕیار و رێوشوێنێکەوە نرخی بەنزین دابەزێنێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو دابەزینە رووبدات”.
گولیزار رهشید سندی دەڵێت: “بڕیارەکان بریتیین لە کەمکردنەوەی باج و رسومات لەسەر کۆمپانیاکانی هێنانی بەنزین کە 20 جۆر رسوماتییان لەسەربوو، ئەوە کەمدەکرێتەوە، هەروەها قۆرخکاری ناهێڵدرێت و کۆمپانیاکان سەرپشک دەکرێن بۆ هێنانی بەنزین بە نرخی کەمتر و کواڵێتی باشتر”.
لەبارەی پێویستی هەرێمی کوردستان بە هاوردەکردنی بەنزین، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت رۆژانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە سێ ملیۆن تاوەکو سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ، ئێستا زۆربەی ئەو بەنزیەن لە دەرەوە دەهێنرێت.
گولیزار رەشید بەشێک لە هۆکاری گرانبوونی بەنزین بۆ سەرچاوەی بەنزینەکە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: “بهشێک له گرانبوونی بهنزین پهیوهندی بهوهوه ههیه که لهناو خودی ئهو وڵاتانهی هەرێمی کوردستان بهنزینیان لێوە هاورده دهکات، گران بووه”.
گولیزار رەشید، دەشڵێت بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی دیکەی نرخی بەنزین، وهزارهتی سامانە سروشتییەکان چاودێریی نرخی سهرجهم بهنزینخانهکان دهکات و دهبێت سهرجهم بهنزنیخانهکان به یهک نرخ بهنزین بفرۆشن و جیاوازیی لە نرخەکان نەبێت.
س: رووداو