دوای وەھاب ھەڵەبجەيی، قوباد تاڵەبانی ئەژی ئەمینیشی وەک سەرۆکی دەزگای زانیاری ناساند و دەستبەکاربوو

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌.

‌لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ كە‌ ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ ١١/٧ لە‌ دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و فە‌رماندە‌ی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

Back to top button