لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك بەفەرەمی ئاڵای كوردستان بەرزكرایەوە
خواكوڕك
ئەمرۆ 26ی 2ی 2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەفەرمی دەگاتە توركیا و حكومەتی توركیا بۆ بەكەم جار لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك، ئاڵای كوردستان بەرز كردەوە لەتەك ئاڵای توركیا وەك پێشوازی كردن لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە توركیا بۆ پێشوازی كردن لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەفەرمی ئاڵای كوردسان لە فرۆكەخانەی ئەتاتۆركی هەڵداو لەتەك ئاڵای توركیا، ئەمەش بۆ یەكەم جارە لەمێژووی توركیادا لە فرۆكەخانەی ئەتاتۆرك ئاڵای كوردستان هەڵدەدرێت”.
شایانی باسە ئەمرۆ یەكشەممە، 26ی 2ی 2017 وابریارە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنی بە توركیا لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا كۆببێتەوە، تەوەرەكانی كۆبوونەوەی بەرەنگار بوونەوەی داعش و مەلەفی ئابووری و سیاسی و دۆستایەتی توركیا و كوردستان دەبێت”.