له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى، زیاتر لە ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەک لە سلێمانی تەرخان ده‌كرێت.
خواكوڕك : فەرمانگەی میدیا و زانیاری رايده‌گه‌ينێت :” حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەک لە سلێمانی تەرخان دەکات.
له راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه:” لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (١,٦١٧,٦٤٠,٠٠٠) یەک ملیار و شەش سەد و حەڤدە ملیۆن و شەش سەد و چل هەزار دینار، تەرخان کرا بۆ چەند پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی،
فەرمانگەی میدیا و زانیاری له راگهيێندراوهكهيدا ناوى ئه‌و پرۆژانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه پارهكهيان بۆ ته‌رخان كراوه و ده‌لێ :” پرۆژه‌كان بريتين له : پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی منداڵان ومنداڵبوون کە لەو بڕە بودجەیە یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، کە بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.”