حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 100 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ دهۆك جێبه‌جێده‌كات

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکات و جێگری پارێزگاری دھۆکیش دەڵێ، بەشێک لەو پڕۆژانە خراونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوانەی ماویشن لە قۆناغەکانی داھاتوو دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، رايگەیاند: “ئەمساڵ ١٠٢ پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێن و رەزامەندی ئەو ١٠٢ پڕۆژەیە وەرگیراوە و رۆژانە بە قۆناغ رادەگەیەندرێن، چونکە پڕۆژەکان پێویستیان بە وردبینی و پێداچوونەوە ھەیە دوای تەواوبوونی رێکارەکان رادەگەیەندرێن بۆ ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌.

جێگری پارێزگاری دھۆک دەشڵێت: “بەشێک لەو پڕۆژانە چوونەتە بواری جێبەجێکردن و بەشێکی دیکەیان لەداھاتوودا دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

ماجد سەید ساڵح بۆ ماڵپه‌رى فه‌رميى پارتى روونیشی کردۆته‌وە: “حکوومەتی ھەرێم لە سنووری پارێزگای دھۆک بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری ھەیە لە بوار و کەرتە جیاوازەکان، ھەرچەند پڕۆژەیەک پێکەوە دوای تەوابوونی رێکارەکان دەدرێنە تەندرین و پارەیان بۆ خەرج دەکرێت، ئەوانەی رەزەمەندیان لەسەر دراوە تا ئێستا جێبەجێنەکراون ئەوانیش وەک خۆیان جێبەجێدەکرێن.

Back to top button