حەیدەر شەشۆ : سوپاسی حکومەتی ههرێمی كوردستان دەکەین بۆ دامەزراندنی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی داعش
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان راگەیاند، نیوەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە شنگال بوون، ئێستا لە ناو ئەو گرووپانەن کە حوکمی شنگال دەکەن.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان بە کوردستان24ی راگەیاند، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دامەزراندنی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی داعش، ئاماژهی بهوهش كرد، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی داعش مایەی دڵگرانییە.
ئهو فهرماندهیهی هێزی ئێزیدخان، گوتیشی: نیوەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە شنگال بوون، ئێستا لە ناو ئەو گرووپانەن کە حوکمی شنگال دەکەن.
ئاشكراشی كرد، كه مەترسییەکی جدی لەسەر شنگال هەیە و دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری پێویست لەسەر ئەو هێزانە بدات.