دوای شکستی کۆبوونەوەی شەوی رابردووی بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور ئه‌مرۆ “بافڵ تاڵه‌بانى” خۆی وەک سەرۆکی یەکێتی ناساند
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی و لاپه‌ره و په‌يجه‌كانى خودى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكه‌ى له‌گه‌ڵ ناوى بافڵ تاڵه‌بانيان گۆڕیوه بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ئه‌وه‌ش دوای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوخۆی یه‌كێتی دێت، كه بڕیاری گۆڕینی به‌رپرسانی هه‌ریه‌كه له ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆری یه‌كێتی درا و خودی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی گۆڕانكارییه‌كانی كرد.
نووسينگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى لەراگەیاندراوێکیشدا بە بۆنەی دیدارێکی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و حەیدەر عەبادی كه له دوێنێوه سه‌ردانى شارى سلێمانى كردووه، ئاماژه به‌ناوى بافڵ تاڵه‌بانى كراوه وه‌كو سه‌رۆك “.
هاوكات لەدوای کۆبوونەوەی شەوی رابردووی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی لە دەباشان لەبارەی گرژییەکانی چەند رۆژی رابردوو، لاهوور جەنگی لە فەیسبووکی خۆی نوسينێكى بڵاوکردەوە بەڵام هیچ میدیایەکی فەرمیی یەکێتی پەیامەکەیان بڵاونەکردەوە.