هۆشدارييه‌ك له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستييه‌وه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى تووشبوون به ڤايرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوو هۆشدارى ده‌دات وده‌لێ :” نیشاندەرەکان باش نین و پێشبینی هەڵکشانێکی دیکەی مەترسیدار دەکەین.
له هۆشدارييه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و تێدا هاتووه :”لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لەم ساڵدا، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە فایرۆسی کۆڕۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆمارکرا، نیشاندەرەکان باش نین و پێشبینی هەڵکشانێکی دیکەی مەترسیدار دەکەین.
ده‌شلێت :” لە ئێستادا ژمارەیەک گومانلکراوانی حالەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنای هندی ناسراو بە دێلتا لە کوردستان هەیە.