وه‌زاره‌تى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان لیستی ناوی تاقانه‌كانی جینۆسایدی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، لیستی ناوی تاقانه‌كانی جینۆسایدی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه‌ ژماره‌يان 312 تاقانه‌ى جينۆسايده‌.

عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راى گه‌ياند : ” پاش پێکهێنانى لیژنەى تایبەتمەند بۆ تۆمارى تاقانەکانى جینۆساید، بەپێى یاساى ماف و ئیمتیازاتى تاقانەکانى جینۆساید لە هەرێمى کوردستان و لیژنەى ووردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسیەى تاقانەکانى جینۆساید بەپێى یاساى چاکسازى لە وەزارەت ناوى (312) تاقانەى جینۆساید بە پەسەندکراو ڕادەگەیەنین.”

Back to top button