ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچی لەسەر توڕەکانی کارەبا لە ھەولێر دەستیپێکردەوە

ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچی لەسەر توڕەکانی کارەبا لە ھەولێر دەستیپێکردەوە.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رِێمى كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رايگه‌ياند :” ئەوانەی زێدەڕۆییان کردووەتە سەر توڕی کارەبا، رێکاری یاساییان لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
وه‌زاره‌تى كاره‌با راشيگه‌ياندووه‌ :” ھەڵمەتەکە زۆر بەرفراوانە و دوای بڕینی سەرپێچی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، بەدواداچوون بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت، کە سەرپێچییەکانیان بڕاوە و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی، رێکاری توندی یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
ده‌شلێت :” بۆ نەھێشتنی سەرپێچی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، ھەماھەنگییەکی تەواو لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر، پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان کراوە و، ھەڵمەتەکە لە گەڕەکەکانی ھەولێر بە بێ جیاوازی بەڕێوە دەچێت.
Back to top button