له خواكوڕك ژياننامهكهى بزانه … كونسوڵی نوێی ئهمهریكا له ههولێر دهستبهكار بوو
له پۆستێكدا كونسوڵخانهی ئهمهریكا له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك پرۆفایلی كهسیی ڕۆبهرت پالهدینۆی بڵاوكردهوه و رايگهياند : كونسوڵی نوێی ئهمهریكا له ههولێر دهستبهكار بوو.
ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا بناسه !
لە تەمموزی ٢٠٢١، ڕۆبەرت پالەدینۆ وەک کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکار بوو. ڕۆبەرت لە پیشەکەیدا وەک دیپلۆماتکارێک لەسەر ژمارەیەک ئاڵنگاری زۆر گرنگی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی نەتەوەیی لە ئاسیا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین کاریکردووە.
ڕۆبەرت لە دوایین پۆستەکانیدا سەرۆکی دەستەی ستافی جێگری وەزیری دەرەوە و جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوبەری پەیوەندیە ستراتیجیەکان و وتەبێژی بەوەکالەتی ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوەیی بووە و هەروەها لە ژمارەیەک پۆستی جیاواز لە نوسینگەی کاروبارەکانی تایبەت بە ئاسیای خۆهەڵات و ناوچەی زەریای ئارام و لە دەرەوەش لە چین و ڤێتنام و ئیتاڵیا کاریکردووە.
ڕۆبەرت لەگەڵ ئەوانەشدا ڕاوێژکاری باڵا بووە بۆ بەرپرسی باڵا لە پۆستی خوار وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیپلۆماسی گشتی و هاوشانی سیناتۆر کریستین گیلیبراند بووە بۆ کاروباری ئاساییشی نەتەوەیی.
ڕۆبەرت پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوە، لە ئاسیای خۆرهەڵات و ئەوروپا لە چوارچێوەی بەشی یاسایی سەر بە سوپای ئەمریکا کاری پارێزەری کردووە.
ڕۆبەرت لە زانکۆی نۆتەر دام و سکوڵی یاسای زانکۆی واشینگتۆن ئاند لی و کۆلێجی شەری سەر بە سوپای ئەمریکا خوێندوویەتی. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی نێوجەوانی هەیە.