ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی باندێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە سەربە بەرێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی هەولێرە دەستگیر کردنی باندێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند کەکاریان هێنانی ماددەی هۆشبەر بوو بۆ هەرێمی کوردستان و ڕەوانەکردنی بۆ دەرەوەی ووڵات.
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رای گەیاند :” لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوای بەدوادا چوونێکی وورد لەلایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱۲ / ۷ / ۲٠۲۱ لەشاری هەولێر لەچالاکیەکدا توانرا باندێكی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێت بەناوەکانی( ڕ ـ ن ـ ت )و ( ک ـ ب ـ م ) .
لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە ،” کاری ئەو باندەیە هێنانی ماددەی هۆشبەر بوو بۆ هەرێمی کوردستان و ڕەوانەکردنی بۆ دەرەوەی ووڵات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەشلێت ،” لەکاتی دەستگیر کردنی باندەکە دەست بەسەر بڕی ( ۱٥ )پانزە کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) دا گیرا
لەکۆتایی راگەیێندراوەش هاتووە کەتۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) ی یاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.