كتێبی “كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری” چاپ و بڵاو كرایه‌وه
نوسینگەى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان كتێبى “كابينەى نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری” لە دوو ساڵەی تەمەنی کابینەی نۆیەم بڵاو کردەوە به تیراژی پێنج هه‌زار دانه و له توێی ٣٨٣ لاپه‌ڕه و به ژماره‌ی سپاردنی ٧٦٥ی ٢٠٢١ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان، ئامادەی کردووە.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ چاكسازی كراوە: “كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، به پشتبه‌ستن به كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی، هه‌وڵی داوه به شێوه‌یه‌كی شایسته خزمه‌تی گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به جددی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی كابینه‌ی نۆیه‌م هاته سه‌ر قه‌رز و پابه‌ندییه‌كی دارایی گه‌وره‌وه، به‌ڵام كاركردن به شه‌فافی و دواتریش پێداگیری و خواست و ویستی به‌هێزی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، حكومه‌ت توانی هه‌نگاوی جددی بنێت له رووی رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاتی ناوخۆ، هه‌روه‌ها ناردنی پڕۆژه‌یاسای حۆراوجۆری وه‌ك پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان”.
كتێبه‌كه له حه‌وت به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌م: تایبه‌ت كراوه بە ڕه‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و باس له خه‌رجی و داهات كراوه. هه‌روه‌ها خه‌رجی و داهاتی حكومه‌ت له یه‌ك مانگدا خراونه‌ته ڕوو.
به‌شی دووه‌م: تایبه‌ت كراوه بەخهرجی و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠) و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ (مانگی نیسان/ ئه‌پریڵی ٢٠٢١)، هه‌روه‌ها مانگی دوازده‌ی ٢٠١٩ و مانگی چواری ٢٠٢٠یش به‌راورد كراون. دواتر باس له رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كراوه.
به‌شی سێیه‌م: ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌م به‌شه‌دا باس له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كانی (پێشمه‌رگه، ناوخۆ، ته‌ندرووستی، كاره‌با، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پلاندانان، په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، پیشه‌سازی و بازرگانی، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، داد، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رۆشنبیری) و كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، چاكسازی له سیستمی باج، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباری حكومه‌ت و ژماردنه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی میری.
به‌شی چواره‌م: تایبه‌ت كراوه به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و راپۆرت و به‌دواداچوونی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی و ده‌قی راپۆرتی یه‌كه‌می لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
به‌شی پێنجه‌م: ته‌رخانكراوه بۆ خستنه‌ڕووی گرنگترین پڕۆژه‌كانی دوو ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌م.
به‌شی شه‌شه‌م: هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌شی حه‌وته‌میش تایبه‌ته به پرسی چاكسازی له گوتاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا.
بۆ خوێندنەوەى تەواوى کتێبەکە ئەم لینکەى خوارەوە داگرە:
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان-چاکسازی و خزمەتگوزاری.pdf (b-cdn.net)