هەولێر : دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە خەریکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەربوون

پۆلیسی هەولێر رایدەگەینێت کە دوو تۆمەتباریان دەسگیر کرد کە خەریکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەربوون.

لە راگەیێندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:” بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ک. ج. ع.) و (ا. ر. م.) لە (٥)ی حەسارۆک دەستگیر کرد کە خەریکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون،”

پۆلیسی هەولێر دەشلێت :” تونرا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێک دابگیرێت و، دواتر ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات کران.

Back to top button