ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی شارستانی بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانبەرانیش کۆتایی دێت.