مه‌سرور بارزانی:حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی ته‌ندروستییه‌ بۆ نه‌خۆشانی رووداوه‌كه‌ی شاری ناسرییه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “حوسێن”ی شاری ناسرییه‌ی كرد و ئاماده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی ته‌ندروستییه‌ بۆ نه‌خۆشانی ئه‌و رووداوه‌ی شاری ناسرییه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی پارێزگای زیقار ده‌رده‌بڕێت و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپاردووه‌، كه‌ هاوكاری بۆ برینداران پێشكه‌ش بكات.

شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی “حوسێن”ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاری زیقار ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه‌ 64 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

Back to top button