دەوام لە هاتووچۆی سلێمانی رادەگیرێت

هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکاتەوە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 14 و , 15ی تەمموزی 2021، دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نابێت بەهۆی پاککردنەوەو دەرمانڕێژکردنی تەواوی بینای بەڕێوەبەرایەتییەکە.

هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە رۆژی یەکشەممەوە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

 

Back to top button