وەزارەتی كارەبا روونكردنەوەیەك له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى بڵاو كرده‌وه
وه‌زاره‌تى كاره‌با رايده‌گه‌ينێت، به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیی له‌ناكاوه‌وه، پێدانى كاره‌باى نیشتمانى كه‌م بووه‌ته‌وه.
له راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، راى گه‌ياند: “ئاگاداری هاونیشتمانیان دەكەینەوە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكیی لەناكاوه‌وه لە بۆریی غازی كۆرمۆر و ڕاوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە ڕاوەستا و كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە”.
له ئاگادارييه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “ئێستا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز، سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن، تاوەكوو كوژانەوەی گشتی ڕوو نەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت”.