بزانە پێش شەهید بوونی شیفا گەردی فازل میرانی ویستوویەتی چی پێ بلێت
خواكوڕك
لەكاتی هێنانەوەی تەرمی شەهید شیفا گەردی بۆ بەردەم رووداو، بەرپرسی پەیوەندیە نیشتمانیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر، عەلی حسین، نهێنیەك ئاشكرا دەكات و دەلێت لەكاتی رووماڵكردن دا فازل میرانی گوتوویەتی تەلەفۆن بۆ شیفا بكەن ئەوەندە نەچێتە پێشەوەی خۆی بەدوور بگرێت بۆ سەڵامەتی گیانی ئەو كچە زۆر دەچێتە پێشەوە”.
عەلی حسین لەكاتی سەردانی دا بۆ كەناڵی رووداو بە كەناڵی رووداوی راگەیاند لەكاتی رووماڵكردنی رووداوەكانی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای رەقەمی شیفای كردووە، بۆ ئەوەی تەلەفۆنی بۆ بكات ئەوەندە نەچێتە پێشەوە، دەلێت كاك فازل دەیگوت دڵی خەبەری داوە، لەوە شەهید شیفا ئەمرۆ شەهید دەبێت”.
شایانی باسە شەهیدی رۆژنامەنووس شیفا گەردی دوێنی 26ی 2ی 2017 دەمەو ئێوارە، لەكاتی رووماڵكردنی بەرەی راستی رزگاری كردنی مووسڵ بۆمبێكی چێنراوی پێدا دەتەقێتەوە، لەئەنجامدا خۆی شەهید دەبێت و هاوكارێكی كامیرەمانی بریندار دەبێت”.