حكومه‌ت پشووی رۆژانی جەژنی قوربان و دوو رۆژى تريشى راگەیاند

حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، پشووی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵی دیاریكرد و دوو رۆژى تريشى وه‌كو پشووى فه‌رميى ديارى كرد.

د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: “بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە رۆژانی 20، 21، 22ی تەمووز پشووی فەرمییە، لە پاڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێم رۆژانی 18 و 19ی تەمووز وەک پشووی فەرمی رادەگەیەنێت”.

Back to top button