2 كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ساخته‌وه ده‌ستگیر كران
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران لهراگهیاندراوێكدا، ده‌ستگیر كردنی دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ساخته‌وه راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیسی سۆران:
دوای ئاگادار کردنەوەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن چەند کاسبکارێکی ناوبازار کەوا دراوی (٢٥٠٠٠)بیست و پێنج ھەزاری ساختەیان وەرگرتوە،ھەربۆیە پەراوی لێکۆڵینەویان بۆرێکخستن بەرێز دادوەری لێ ئاگادار کرایەوە و دوای بەدواداچونی ورد لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاونی سۆران توانرا تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و بەبریاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران دەستگیر بکرێت کەناوی (م،ا،ف)لەدایک بوی(١٩٩٥)بەرەگەز یٔێرانیە و دانی نا بەتاوانەکەی وھەرلەشوێنی حەوانەی دەست گیرا بەسەر بری(٤٩٠٠٠٠٠)چوارملیۆن ونۆسەدھەزاردیناری ساختە لەجۆری بیست و پێنج ھەزاری و لەوتەکانی تۆمەتباری ناوبراودا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بوە و توانرا تۆمەتباری دوەمیش دەست گیربکرێت کەناوی (ا،ص،م) لەدایک بوی(١٩٨٢)بەرەگەز ئێرانیە و لەیٔێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبریاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددە(٢٨١)لە یاسای سزدانی عراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە
تكایە لەهەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.
١٠٤
١٢٤
١٣٤
بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ ڤایبەر ، واتساب هتد …
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
١٤ی ٧ی ٢٠٢١