تەندروستى سلێمانى هۆشدارى دەدات: جارێکى تر نەخۆشخانەکان پڕدەبنەوە لە توشبوانى کۆرۆنا
گوتەبێژى تەندروستى سلێمانى لەبارەى تۆمارکردنى زنجیرەى (دەلتا) ى ڤایرۆسى کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات، هۆشداریش دەدات لەبارەى زیادبونى خێراى توشبوانى کۆرۆنا و دەڵێت ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت نەخۆشخانەکان پڕدەبنەوە.
د. یاد نەقشبەندى گوتەبێژى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بە رادیۆی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە بڵاوبونەوەى زنجیرەى (دەلتا)ى ڤایرۆسى کۆرۆنا رایگەیاندووە، لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه کە گومان دەکەین توشى ئەو جۆرەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێت.
گوتەبێژى تەندروستى سلێمانى لەبارەى زیادبونى ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا رایگەیاند، له‌ئەمساڵدا بۆ یه‌که‌مجاره به‌و شێوازه جارێکی تر ژماره‌ی توشبوان هه‌ڵبکشێته‌وه، ئەگەر ئاماره‌کانی توشبوانى کۆرۆنا به‌م شێوەیە بەردەوام بێت، جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا د. یاد نەقشبەندى سەبارەت بەدۆخى ئێستاى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا وتى: ده‌توانرێت بوترێت ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌پۆلێکی نوێیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌ستی پێکردوه.