بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر له‌ كوردستان ، وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ گه‌يشته‌ ئه‌ڵمانيا

وەزیری ئاوەدانکردنەوەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر،  گه‌يشته‌ ئه‌ڵمانيا و لەگەڵ کۆمپانیا (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە.

راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵاه‌يتى فه‌يسبووك بڵاويكردۆته‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

ئه‌وه‌ش راگه‌يێندراوه‌كه‌ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا.

پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبوو؛ ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمداو بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوروەوە هەنگاوی گرنگ نراوە.

 

Back to top button