وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى : دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه ده‌ست پێ ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕئاشكراى ده‌كات، ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاى گه‌یاند “ئه‌مڕۆ ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانیی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوەته‌وه، كه دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک بکەن”.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى راشيگه‌ياندووه كه”، به‌شه‌خۆراكى ئه‌مجاره بۆ هه‌ر كه‌سێك سێ كیلۆ برنج، یه‌ك كیلۆ شه‌كر، 400 گرام دۆشاو، یه‌ك كیلۆ پاقله‌مه‌نى، یه‌ك لیتر زه‌یت ده‌بێت”.
له كۆتايدا ئه‌وه‌شى باسسكردووه كه:” بڕیارى دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى مانگى شه‌ش يش دراوه و له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌ویش دابه‌ش ده‌كرێت.”