ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ گرفتى سووته‌مه‌نى درووست ده‌كرێت
جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، بڕیاره دواى جه‌ژنى قوربان ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ ئیداره‌كردنى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان درووست بكرێت، ئەویش لە پێناو ئەوەی گرفتى سووته‌مه‌نى درووست نه‌بێته‌وه.
گولیزار ڕه‌شید سندى، گوتى: “بڕیارە دواى جه‌ژنى قوربان بۆ ئیدارەکردنی قەیرانی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین، ژوورێکی ھەماھەنگی وەک ژووری شانەی قەیرانەکان، یا ژووری عەمەلیات له هه‌رێمى كوردستان درووست بکرێت، تا ئیدارەی پرسى سووته‌مه‌نى بدرێت”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشى:” ژوورەکە لە نوێنەری پەرلەمانى كوردستان و، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانهسرووشتیهكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و، پارێزگاکان پێكدێت”.
گولیزار ڕه‌شید كه بۆ ماڵپه‌رى فهرميى پارتى ديموكراتى كوردستان قسه‌ى كردووه،له‌باره‌ى ئامانج له درووستكردنى ئه‌م ژووره‌ش گوتى:”درووستكردنى ئه‌م ژووره گرینگە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرفت لەو بارەوە درووست نەبێتەوە، چونكه ئامانج لەم ژوورە یەکخستنەوەی نرخ و چاودێری و ھێنانی بەنزین دەبێت بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان”.