هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و بەغدا گرنگە بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی “داعش”
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رايدهگهينێت: هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و بەغدا گرنگە بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی “داعش”>.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە “داعش” لە تویتێکدا لەسەر هەژماری “تویتەر” رایگەیاند: “هاوئاهەنگی بەردەوامان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە ئەرکی شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کارێکی پێویستە بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش”.
هاوپەیمانێتێکە ئەوەشی زیاد کرد: “بەرنامەی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە مەشق و راهێنان و ئامادەکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی دەکات کارێکی پێویستە بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەمان و پاراستنی هاوبەشی و هاوئاهەنگیمان”.