جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان: ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ گرفتى سووته‌مه‌نى دروست ده‌كرێت
جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره دواى جه‌ژنى قوربان ژوورێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ ئیداره‌كردنى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان درووست بكرێت، ئەویش لە پێناو ئەوەی گرفتى سووته‌مه‌نى درووست نه‌بێته‌وه.
گولیزار ڕه‌شید سندى، جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت: بڕیارە دواى جه‌ژنى قوربان بۆ ئیدارەکردنی قەیرانی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین، ژوورێکی ھەماھەنگی وەک ژووری شانەی قەیرانەکان، یا ژووری عەمەلیات له هه‌رێمى كوردستان درووست بکرێت، تا ئیدارەی پرسى سووته‌مه‌نى بدرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ژوورەکە لە نوێنەری پەرلەمانى كوردستان و، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانهسرووشتیهكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و، پارێزگاکان پێكدێت.
گولیزار ڕه‌شید راشدهگهێنێت:درووستكردنى ئه‌م ژووره گرینگە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرفت لەو بارەوە درووست نەبێتەوە، چونكه ئامانج لەم ژوورە یەکخستنەوەی نرخ و چاودێری و ھێنانی بەنزین دەبێت بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.