سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 15- 7 -2021 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم.

رێبەری رەوتی سەدر گوتیشی: خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن.

هه‌روه‌ها موقتەدا سەدرئاماژەی بەوەشدا: من خۆم لە بەرپرسیاریەتی نادزمەوە، بەڵام ده‌زانم پیلانێک لە ئارادایە، بۆ زەلیل کردنی عێراقییەکان و نابێ دۆخی عێراق وەک سووریا و ئەفغانستان بێت.

Back to top button