سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ـی تەممووزی ٢٠٢١لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان و قووڵتركردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا جەخت لەو خۆشكردنی ئەو زەمینانە كرا كە دەبنە هۆی ئەوەی كریستیان و پێكهاتەكانی تر هان بدرێن بۆ شوێنەكانیان بگەڕێنەوە و بیر لە جێهێشتنی وڵاتی خۆیان نەكەنەوە.