وەزیری تەندروستی بوونى جۆری کۆرۆنای دێلتاى لە هەرێمی کوردستان راگهياند
وەزیری تەندروستی حكوومهتى ههرێمى كوردستان بوونى جۆری کۆرۆنای دێلتا ى لە هەرێمی کوردستان راگهياند و داواشى له هاووڵاتيانى كوردستان كرد رێکار و رێنماییەکان جێبەجێ بکەین، چونکە مەترسییەکە بۆ سەر هەمووانە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رايگهياند: “بەگوێرەی راپۆرتی هەفتانە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە، بەراورد بە چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، لە رووی تووشبوون و مانەوە و لە نەخۆشخانە و چاودێری چڕ دوو هێندە زیادیکردووە”.
سهبارهت به ههبوونى جۆرى كۆرۆناى دێلتا له ههرێمى كوردستانيش وهزيرى تهندروستى گوتی: “جۆری کۆرۆنای دێلتا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، دوای بەدواداچوون و پشکنین گومانەکان پشتڕاست کرانەوە،”
د.سامان بهرزنجى گوتيشى :” تاقیگە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان توانای دەستنیشان کردنی جۆری کۆرۆنای دێلتایان هەیە، وەک تەندروستی هەرێم بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق توانیومانە ئەو جۆرەی کۆرۆنا دیار بکەین، كهبەگوێرەی راپۆرتەکان ئەو جۆرەی کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە، بۆیە ئومێد دەکەم هەموو لایەکمان خۆپارێزی دەستپێبکەینەوە و خۆمان لە گردبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان بپارێزین”.
وەزارەتی تەندروستی ئهوهشى راگهياند كه نیگەرانن لەوەی ئێستا هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان ماسک نابەستن و خۆیان لە کۆرۆنا ناپارێزن، گوتى :” داواکارین جارێکی دیکە هەموومان رێکار و رێنماییەکان جێبەجێ بکەین، چونکە مەترسییەکە بۆ سەر هەمووانە.