په‌رله‌مانتارێكى پێشووى گۆڕان : ئەو پارەو موڵک و سەروەت و سەرمایە زۆرەى کە بەقاچاغ و سەرانەوەرگرتن بەدەست هاتون ئەبێ بگەڕێنرێتەوە خەزێنەى حکومەت نەک قاسەکەى یەکێتى
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كێشه‌كانى ئه‌و دواييه‌ى يه‌كێتى ده‌لێ : ئەو پارەو موڵک و سەروەت و سەرمایە زۆرەى کە بەقاچاغ و سەرانەوەرگرتن و بەهێزو بە هەڕەشە بەدەست هاتون (وەکو میدیاکانى یەکێتى باسى دەکەن ) لە راستیدا ئەبێ بگەڕێنرێتەوە خەزێنەى گشتى حکومەت نەک قاسەکەى یەکێتى ،
بێستوون فايه‌ق، په‌رله‌مانتارى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى گۆڕان له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك رايگه‌ياند:” ئەو پارەو موڵک و سەروەت و سەرمایە زۆرەى کە بەقاچاغ و سەرانەوەرگرتن و بەهێزو بە هەڕەشە بەدەست هاتون (وەکو میدیاکانى یەکێتى باسى دەکەن ) لە راستیدا ئەبێ بگەڕێنرێتەوە خەزێنەى گشتى حکومەت نەک قاسەکەى یەکێتى ،
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشيگه‌ياندووه :” ئەبێ بخرێتەوە خزمەتى خەڵک و پرۆژەکان و موچەى موچە خۆران نەک دیسانەوە خەڵک کرین و پەیج و شەڕە جنێو .
ناوبراو ده‌شلێت :” گەرانەوەى ئەو پارەو سەروەتە زۆرە کە وەکو خۆیان ئەیڵین سەدان ملیۆن دۆڵارە بۆ قاسەکەى یەکێتى نە چاکسازیەو نە هەنگاوێکە بۆ گۆڕانکارى ، ئەوە تەنها ئالۆگۆڕە بە پارەو سەروەتى کەڵەکەبوى دزراوەوە لەم دەستەوە بۆ ئەو دەست و هیچى تر .