راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوەکانی جەژنی قوربانی راگەیاند بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکیلەبارەی دەوامی دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک نێردراوە و تێیدا هاتووە: “ئاگاداریدەستەی کارگێڕی دەزگاکانی تەندروستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە، بەبڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بەڕوونکردنەوەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 17ی7ی2021، دەوامی فەرمیە و پشووی جەژنی قوربان لە رۆژانییەکشەممە 18ی7ی2021، تا رۆژی هەینی 23ی7ی2021، کۆتای دێت“.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە شەممەی دوای پشووی جەژنی قوربان کە دەکاتە 24ی7ی2021، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

Back to top button