دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاران بۆ تورکیا روونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

لە راگەیەندراوێکدا، کومەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل، لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاران بۆ تورکیا،رايده‌گه‌ينێت: دانانی نۆبەت بۆ پەڕینەوەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، بەهۆی قەرەباڵغی و زۆریی گەشتیارانە.

دەقی راگەیەندراوەکەى گوته‌بێژى کومەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل:

راگەیێندراوێک لە گوتەبێژی کومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە

خەڵکی بەڕێزی خۆمان ئاگادار دەکەین کە ھاتن و چوون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە، بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشووی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی گەشتیاری ڕوو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەم چەندەش بۆیتە ئەگەری دروست بوونی قەرەباڵغییەکی زۆر (ترافیک) و تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بو دەرباز کردن و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە، بەڵام لە ئێستادا لە دوایی ھەماھەنگی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی دەروازەیی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بووە. تەنھا لەبەر ئەم ھۆکارانە لە سنوری نێوان ئێمەو وڵاتی تورکیادا نوبە (سرە) بۆ گەشتیاران دروست ببوو.

کامی کەمال

گوتەبێژی کومەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل

١٦\٧\٢٠٢١

Back to top button