لە تورکیاش وەک هەر وڵاتێکی تر سەرۆک بارزانی بەرژەوەندی کورد دەپارێزێ

چاودێرێك
لەبارەی سه‌فه‌ری سەرۆک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان بۆ تورکیا مسته‌فا کاراسۆ ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ له‌ گفتوگۆیەکدا له‌گه‌ڵ فورات نیووز دەڵێت: “تورکیا بۆ دژایەتی پەکەکە بارزانی بانگهێشت کردووە”.
بەرلەهەر شت سەفەری جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ تورکیا وەک سەرۆک وڵات، دوای سەردانی بۆ وڵاتانی ئەورووپا و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دێت کە مەبەست لێی پاراستنی کوردستانە، ئەوەش بۆ کورد جیگەی شانازییە.

بەدرێژایی مێژووش پاراستنی بەرژەوەندی کورد لە ستراتیژی ڕێبازی بارزانی جێگیرە و گۆڕانی بەسەردا نایەت، ئەوەش بەشێکە لەو ڕێبازەی کە سەرۆک بارزانی بەداهێنانەوە جێ بەجێی دەکا و بەرەو پێشەوەی دەبات. سەرۆک بارزانی لەبەر خاتری پەکەکە و کەسانی وەک(مسته‌فا کاراسۆ) نییە بەرژەوەندی کوردانی باکوور و کوردستان دەپارێزێ، بارزانی خۆی بە خاوەنی دۆزی کوردی لەهەموو پارچەکانی کوردستان دەزانێ.

ئەوەی کە سیاسەت نازانێت و بەکردار و ڕەفتارەکانی هەموو شتێکی لەناو بردووە پەکەکەیە بۆیە حاڵیان گەیشتۆتە ئەوەی ئێستایان. دەبینین لەهەموو دونیا کورد و پێشمەرگە دۆستی هەیە، کەچی پەکەکە و گەریلا بە تیرۆرست دەناسن، ئەوەش دەرەنجامی نەزانینە کەبەداخەوە پەکەکە و سەرانی پەکەکە بیریشی لێناکەنەوە بۆوایان لێهاتووە یان بۆوایان لەخۆیانکردووە.

لە ٢٠١٥ دوای ئەوەی دەرفەتێکی باشی ئاشتی هاتە پێش بۆ کوردانی باکووری کوردستان پەکەکە لەجیاتی ئەوەی هەرێمێکی وەک هەرێمی کوردستان دروست بکات، کەچی خەندەقیان لێدا بۆ وێرانکردنی باکووری کوردستان، ئەوەی باکووری کوردستانی وێرانکرد پەکەکە و هێزەکانی تورکیا بەیەکەوە ئەنجامیاندا.

ئێوەی پەکەکە چونکە هیچ ئاواتێکتان نییە قسەکانیشتان لەگەڵ یەک یەکتر ناگرێتەوە، ئەوەتانێ هەندێکتان دەڵێن بارزانی ڕەمزی کوردە و هەندێکیشتان وەکو (مسته‌فا کاراسۆ) و ئەوانی دیکە بوختان و ناڕاستی دژ بە بارزانی و کوردستان بڵاو دەکەنەوە، ئاخیرتان خێر بێت و ئەو گەمژەییەتان سەرتان نەخوات باشە.

Back to top button