پۆلیسی هەولێر دوو ئۆتۆمبێلی دزراوی سلێمانی دەدۆزێتەوە و 5 تۆمه‌تباريش ده‌ستگير ده‌كات
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات كه له شارى هه‌ولێر دوو ئۆتۆمبێلى دزراوى شارى سلێمانيان دۆزيوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها 5 تۆمه‌تباريان له‌گه‌ڵ دۆزينه‌وه‌ى دوو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستگيركرد .
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له راگه‌يێندراوێكدا له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك رايگه‌ياند:” دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و هەروەها بە تۆمەتی فڕوفێل ، 5 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە 3 لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوون.
پۆليسى هه‌ولێر ده‌شلێت :” پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بەپێی مادەی ٤٥٦ تۆمەتبارەکان راگیران و ئۆتۆمبێلەكانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تا بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.