جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت:بەھیچ جۆرێک نابێ ھێزە ئەمنییەكان دەستوەردان لە بازاڕ و بژێویی خەڵكدا بكەن

جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی، رای گەیاندووە: بەھیچ جۆرێك رێگە بە ھێزە ئەمنییەكان نادرێت دەستوەردان لە بازاڕ، سیاسەت و بژێویی خەڵكدا بكەن.

بەپێی راگه‌يێندراوێكى قايمقامييه‌تى سلێمانى ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوانی بەشێك لە یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەتەوەو رایگەیاندووە: “دەستیان بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری کردووە کڕۆکی گۆڕانکارییەکانیش ”لە سەر بنەمای توانا و دڵسۆزی و خزمەتكردن دەبێت”.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە: “ئامانجیان لە گۆڕانكارییەكان باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی حكوومەت و خزمەتكردنی زیاتری ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانییە”.

جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ئەركی سەرەكی فەرمانگە حكومییەكان لە سلێمانی، رایگەیاندووە: ئەرکی سەرەکیی فەرمانگەکان خزمەتكردنە و ”كاری جدی دەكەین بۆ گەیاندن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەھاووڵاتیان و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.

Back to top button