نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی چوار وڵاتی ئەوروپی دەردەبڕێت

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی چوار وڵاتی ئەوروپی دەردەبڕێت و ده‌لێ :بیر و دوعاکانم لای کەسوکاری قوربانیانە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم .

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ تويتێكدا له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى توويته‌ر رايگه‌ياند:” سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بۆ هەموو زیانلێکەووتووانی لافاوی وێرانکەر لە ئەڵمانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، لوکسەمبورگ و ناوچەکانی دیکەی ئەورووپا ڕادەگەیەنم.”

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها ده‌شلێت :”بیر و نزاكانم لای کەسوکاری قوربانیانە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

Back to top button