نێچيرڤان بارزانى : ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ک جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیکا هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌م.

هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن.

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ک جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیکا به‌هه‌نگاوێکی گرنگ وه‌سف ده‌كات و ده‌لێ : هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن .

ئه‌مرۆ هه‌ينى 16-7-2021، له‌ تويتێكدا  نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى توويته‌ر رايگه‌ياند:”ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ک جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیکا هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌م.  .”

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها ده‌شلێت :”هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و بیێته‌ هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بۆکردنه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێیوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان .”

 

Back to top button